ئاخ لەیل و داخ لەیل لەیلێ براو نەمرێ ئای کێ لەبەر لەنجەو شەو ئارام ئەگرێ کێ لەبەر لەنجەو شەو ئارام ئەگرێ ئاخ خەیاڵ هەر ئەکا لەیلێ ئارەزووی کۆنە جا بەڵام ئەم نانە ناگا بەو ڕۆنە ئاخ بەڵام ئەم نانە ناگا بەو ڕۆنە ماڵێکی بۆ بکەم لەیلێ لە بیاوانی پەڕ دارەڕای بنم ئازیز بە ڕیحانەی تەڕ پەنجەرەی ئاسن کۆڵەکەی لە زەڕ چل کیسە خەنە بۆ خاکەبانی چل قاڵب ساون ئای بۆ سواخدانی چل گەز ئەتڵەسی بۆ پەردەکانی ئاخ با تۆز نەنیشێ وەی لە خاڵەکانی ئاخ لەیل و داخ لەیل لەیلێ براو نەمرێ کێ لەبەر لەنجەو شەو ئارام ئەگرێ جا قەڵای مەریوان لەیلێ مووسک و کۆنەدێ ئای قەڵای مەریوان لەیلێ مووسک و کۆنەدێ گشتی بە قوربان چاوەکان بەدێ ئای قەڵای مەریوان پاڵم داپێوە وەی قەڵاکەم ڕووخا پاڵ بەم بە کوێوە دەشتی مەریوان لەیلێ کاکی بە کاکی چونکە تۆی لێ بووی ئاوا بێ خاکی ئاخ لەیل و برا لەیل ئاخ لەیل و داخ لەیل لەیلێ براو نەمرێ کێ لەبەر لەنجەو شەو ئارام ئەگرێ ئاخ لەبەر لەنجەت لەیلێ شەو ئارام ئەگرێ کێ لەبەر لەنجەو شەو ئارام ئەگرێ جا دەسم لێ مەدە ئازیز گشت گیانم زامە وەی دەسم لێ مەدە ئازیز گشت گیانم زامە تازە زامێ تر وەی وەی داگیە لەم لامە ئاخ بە وێنەی ئاهوو بیرە بیرە خۆم هەر شەو لە لایێ مەنزڵگیرە خۆم هەر شەو لە لایێ لەیلێ مەنزڵگیرە خۆم ئەرێ لەیل ئەرێ لەیل ئەرێ لەیل ئەرێ لەیل لەم لەیلانە بەخ بەخ لەم جفتە جەیرانە هەر وە حەڵاڵی ئازیز دەسد بگردام هەر وە حەڵاڵی دەسد بگردام گەدای شار وە شار ئەڕاد بکردام خاڵێک ها وەبان ئەرێ ئازیز پەنجەی پاتەوە قولوەڵڵا لەبیر ئەرێ نازار شێخ ئەباتەوە قولوەڵڵا لەبیر شێخ ئەباتەوە ئەگەر ئەمزانی ئەرێ ئازیز بەم تەورە مەبۆ دڵم ئەدا لە سەنگ ئەرێ لەیلێ نەمئەدا بە تۆ نەرم نەرم نەرم نەرم نەرم نەرم نەرم نەرم نەرمەو بوویتەوە مەنزڵگاو بەخەیر نزیک بوویتەوە مەنزڵگاو بەخەیر ئەرێ ئازیز نزیک بوویتەوە مەنزڵگاو بەخەیر نزیک بوویتەوە ئەگەر گیانکێشان ئەرێ ئازیز وەک دووریی تۆ بێ یاخوا بە نسیب ئەی هاوار گەوری سەرکۆ بێ یاخوا بە نسیب ئەرێ ئازیز گەوری سەرکۆ بێ باڵا بە بەرزی قەد بە باریکی ئەستێرەی سیوەیل ئەرێ ئازیز کەوتە تاریکی ئەرێ لەیل ئەرێ لەیل لەم لەیلانە بەخ بەخ لەم جفتە جەیرانە نەرم نەرم نەرم نەرم نەرمەو بوویتەوە مەنزڵگاو بەخەیر نزیک بوویتەوە
Ax leyl û dax leyl leylê biraw nemirê Kê leber lencew şew aram egirê Xeyalan eka leylê arezûy kone Belam em nane naga bew rone Malêkî bo bikem le biyawanî per Dareray binim be reyhaney ter Pencerey asin kolekey le zer Çil kîse xene azîz bo xakebanî Çil qalib sawin ay bo swax danî Çil gez etlesî bo perdekanî Ax ba toz nenîşê le xalekanî Ax leyl û dax leyl leylê biraw nemirê Kê leber lencew şew aram egirê Qelay Merîwan Mûsik û Konedê Giştî be qurban çawekan Bedê Ax qelay Merîwan palim dapêwe Qelakem rûxa pal bem be kwêwe Deştî Merîwan leylê kakî be kakî Çunke toy lê buy awa bê xakî Ax leyl û dax leyl leylê biraw nemrê Kê leber lencew şew aram egrê Ca desim lê mede gişt giyanim zame Taze zameket dagye lem lame Be wêney ahû bîre bîre xwem Her şew le layê menzil gîre xwem Erê leyl erê leyl lem leylane Bex bex lem cûte ceyrane Her we helalî azîz desu bgirdam Geday şar we şar eraw bikirdam Xalêk ha weban pencey patewe Qulwela lebîr azîz şêx ebatewe Eger emzanî bem tewre mebo Dilim eda be seng nem eda be to Nerim nerim nerim nerim nerimew buytewe Menzilgaw bexeyr nizîk bûytewe Eger giyan kêşan wek dûrî to bê Yaxwa be nesîb gewrî ser ko bê Bala be berzîy qed be barîkî Estêrey sîweyl kewte tarîkîy Erê leyl erê leyl lem leylane Bex bex lem cûte ceyrane Nerim nerim nerim nerim nerimew buytewe Menzilgaw bexeyr nizîk bûytewe
Nasir Rezazî