تەئسیری باڵات شەوان مەشقمە
سەد مەجنوون شاگرد سەودای عیشقمە
ئەرێ وەرە شەماڵ وەرە
دەردی دڵەکەم بۆ یار بەرە
لە دەردی دڵەکەم یار بێخەبەرە
مانگی یەک شەو بۆیە دایم زیاد ئەکا و ئەکشێتەوە
تا جوان ڕوویی خۆی وەکوو ڕووی تۆ بڕازێنێتەوە
تا دەگاتە چاردەمین شەو تێدەگا ناگا بە تۆ
جا لە داخا وردە وردە کەم ئەکا و ئەتوێتەوە
ساڵەکەی ئەوساڵ بە زەهری مار بێ
هەمووی بە قوربان ڕۆژێکی پار بێ
ئەرێ وەرە شەماڵ وەرە
دەردی دڵەکەم بۆ یار بەرە
لە دەردی دڵەکەم یار بێخەبەرە