تەئسیری باڵات شەوان مەشقمە سەد مەجنوون شاگرد سەودای عیشقمە ئەرێ وەرە شەماڵ وەرە دەردی دڵەکەم بۆ یار بەرە لە دەردی دڵەکەم یار بێخەبەرە مانگی یەک شەو بۆیە دایم زیاد ئەکا و ئەکشێتەوە تا جوان ڕوویی خۆی وەکوو ڕووی تۆ بڕازێنێتەوە تا دەگاتە چاردەمین شەو تێدەگا ناگا بە تۆ جا لە داخا وردە وردە کەم ئەکا و ئەتوێتەوە ساڵەکەی ئەوساڵ بە زەهری مار بێ هەمووی بە قوربان ڕۆژێکی پار بێ ئەرێ وەرە شەماڵ وەرە دەردی دڵەکەم بۆ یار بەرە لە دەردی دڵەکەم یار بێخەبەرە
Te’sîrî balat şewan meşqime Sed mecnûn şagird sewday ’îşqime Erê were şemal were Derdî dilekem bo yar bere Le derdî dilekem yar bêxebere Mangî yek şew boye daym zyad ekaw ekşêtewe Ta cwan rûyî xoy wekû rûy to birazênêtewe Ta degate çardemîn şew têdega naga be to Ca le daxa wirde wirde kem ekaw etwêtewe Salekey ewsal be zehrî mar bê Hemûy be qurban rojêkî par bê Erê were şemal were Derdî dilekem bo yar bere Le derdî dilekem yar bêxebere
Muhammad Mamle