
زوڵفت بە قەدتدا کە پەرێشان و بڵاوە
ئەمڕۆ لە منی شیفتە ئاڵۆز و بە داوە
عومرێکی درێژم* بە خەیاڵی سەری زوڵفت
سووتا* و پەرێشانم و سەودایێکی خاوە
بۆچی نەگریم، سەد کەڕەتم دڵ دەشکێنی!
مەی بۆ نەڕژێ، شووشە لە سەد جێگە شکاوە!*
'مانی' نییەتی قووەتی تەسویری برۆی تۆ
ئەم قەوسە بە دەستی موتەنەففیس نەکشاوە