هۆمەر دزەیی ‌

گوڵ و خونچە

بە دەنگی: هۆمەر دزەیی ‌
شێوەزار: سۆرانی
136
گوڵ و خونچەی بەهارانیش لە تۆ نەشمیلەتر نابێ
نەمامی عەرعەری کۆرپەش لە تۆ خنجیلەتر نابێ

لە دنیادا لە تۆ جوانتر*، لە تۆ مەحبووب و شیرنتر
ئەگەر دەعواچییەک مابێ درۆ ناکا دەسا با بێ

مەحاڵە* تۆ لە ئینسان بی ئەمە عەقڵم قەبووڵ ناکا
پەریش حەددی نییە وا بێ ئەبەد حۆریش بە تۆ ناگا
ئەمان ئەمان... دڵ خەرابە یادێ

بتی تۆ، ئەتپەرستم من عیبادەت بۆ خودا* ناکەم
ئەگەرچی ئاگری جوملەی جەهەننەم بۆم لە کارا بێ
ئەمان ئەمان... دڵ خەرابە یادێ
یادێ: دایک

هۆنراوە: عەلی عارف ئاغا
*= لە هۆنراوەی شاعیردا ئەو بەشانە بە شێوەی "چاتر"، "درۆیە" و "کەسێک" هاتووە.