نەجمەدین غوڵامی

هەڵاڵەی کوێستان

بە دەنگی: نەجمەدین غوڵامی
شێوەزار: سۆرانی
346
جارجار بە ڕووی ناز لێوی ئەبردەوە
هەر وەک گوڵباخی دەمی ئەکردەوە
هەڵاڵەی کوێستان سوور ئەکاتەوە
سەر گۆنای یارم بیر ئەخاتەوە

لە دوورەو هاتی کەم کەم ئەشنیای
هەر وەک گوڵباخی لە باخا کنیای
هەڵاڵەی کوێستان سوور ئەکاتەوە
سەر گۆنای یارم بیر ئەخاتەوە

سەیر کە ئەو دەمە بڕوا ئەو لێوە
ئەیژی گوڵباخی تۆی گەڵامێوە
هەڵاڵەی کوێستان سوور ئەکاتەوە
سەر گۆنای یارم بیر ئەخاتەوە

دوێشەو کە بە ناز کردبووتە سەربان
بەو مانگەشەودا سەرو لێم شێوان
ئاخر نەمدیبوو هەتاکوو دوێشەو
دوو مانگ بدرەوشێ لە یەک ئاسمان

سوێندم بە سووری گوڵاڵەسوورە
وەختێ لەلامی غەم لە من دوورە
هەڵاڵەی کوێستان سوور ئەکاتەوە
سەر گۆنای یارم بیر ئەخاتەوە

ئاو لە شەتاو خوارد پەڕەی گوڵ وە دەم
چاوم لێ بووڕە با خەفەت نەخوەم
هەڵاڵەی کوێستان سوور ئەکاتەوە
سەر گۆنای یارم بیر ئەخاتەوە