جارجار بە ڕووی ناز لێوی ئەبردەوە هەر وەک گوڵباخی دەمی ئەکردەوە هەڵاڵەی کوێستان سوور ئەکاتەوە سەر گۆنای یارم بیر ئەخاتەوە لە دوورەو هاتی کەم کەم ئەشنیای هەر وەک گوڵباخی لە باخا کنیای هەڵاڵەی کوێستان سوور ئەکاتەوە سەر گۆنای یارم بیر ئەخاتەوە سەیر کە ئەو دەمە بڕوا ئەو لێوە ئەیژی گوڵباخی تۆی گەڵامێوە هەڵاڵەی کوێستان سوور ئەکاتەوە سەر گۆنای یارم بیر ئەخاتەوە دوێشەو کە بە ناز کردبووتە سەربان بەو مانگەشەودا سەرو لێم شێوان ئاخر نەمدیبوو هەتاکوو دوێشەو دوو مانگ بدرەوشێ لە یەک ئاسمان سوێندم بە سووری گوڵاڵەسوورە وەختێ لەلامی غەم لە من دوورە هەڵاڵەی کوێستان سوور ئەکاتەوە سەر گۆنای یارم بیر ئەخاتەوە ئاو لە شەتاو خوارد پەڕەی گوڵ وە دەم چاوم لێ بووڕە با خەفەت نەخوەم هەڵاڵەی کوێستان سوور ئەکاتەوە سەر گۆنای یارم بیر ئەخاتەوە
Carcar be rûy naz lêwî ebirdewe Her wek gulbaxî demî ekirdewe Helaley kwêstan sûr ekatewe Ser gonay yarim bîr exatewe Le dûrew hatî kem kem eşnyay Her wek gulbaxî le baxa kinyay Helaley kwêstan sûr ekatewe Ser gonay yarim bîr exatewe Seyr ke ew deme birwa ew lêwe Eyjî gulbaxî toy gelamêwe Helaley kwêstan sûr ekatewe Ser gonay yarim bîr exatewe Dwêşew ke be naz kirdibûte serban Bew mangeşewda seru lêm şêwan Axir nemdîbû hetakû dwêşew Dû mang bidrewşê le yek asman Swêndim be sûrî gulalesûre Wextê lelamî xem le min dûre Helaley kwêstan sûr ekatewe Ser gonay yarim bîr exatewe Aw le şetaw xward perey gul we dem Çawim lê bûre ba xefet nexwem Helaley kwêstan sûr ekatewe Ser gonay yarim bîr exatewe
Necmedîn Xulamî