
کێیە دڵتی بردووە تۆی لە من دوور کردووە
ئەو باڵا نەونەمامەی لە چاوی من شاردووە
دڵ گیرۆدەی خەمێکە و لە تۆ دوورم دەمێکە
پەروانەی تەنیایی دڵ هەر ماتڵی شەمێکە
ئای وەرە گیان وەرە کیژی کوردی نازەنین
بە حوکمی عاشقی جاران من فەرهاد و تۆ شیرین
من مەم و تۆ خاتوزین
دەنگت دایم ها لای گوێم
ئەو قەولانەی داوت پێم
تۆ هەر من بەجێ دێڵی
من هەر دێم و دێم و دێم
ڕۆژ دێ و پەشیمانی
بۆم ئەکەی چاوەڕوانی
وێنەکەم لە باوەشتە و
خۆت دەکەی بە قوربانی
ئای وەرە گیان وەرە کیژی کوردی نازەنین
بە حوکمی عاشقی جاران من فەرهاد و تۆ شیرین
من مەم و تۆ خاتوزین