حەمید حەمیدی

بای دەدا

بە دەنگی: حەمید حەمیدی
شێوەزار: سۆرانی
110
بای دەدا بای دەدا
گێلگێلەکەی بای دەدا
هێشتا نەبووە بە یارم
ئیفادەشم لێ دەدا
بە قوربانی تۆی دەکەم
سەردەشت و شنۆ و نەغەدە
عەهدم کردووە بۆی بێنم
تۆپێ پشتوێنی شەدە

لەبەر ئەو کچە ڕەشتاڵە قەدی دەڵێی شمشاڵە
پرسی شێخ و مەلام کرد ماچی بۆ من حەڵاڵە
بێوەژنە یان کچە هەر دەڵێی شەکی کاڵە
بای دەدا بای دەدا
گێلگێلەکەی بای دەدا
هێشتا نەبووە بە یارم
ئیفادەشم لێ دەکا
بە قوربانی باڵات ئەکەم
سەردەشت و شنۆ و نەغەدە
عەهدم کردووە بۆی بێنم
تۆپێ پشتوێنی شەدە

بە منداڵی لە لێوی ئاڵی تۆم ئەستاندووە ماچێ
بە پیریش لەزەتی ئەو ماچە شیرینەم لە دڵ دەرناچێ

عەنتیکە و زێدەلاوە چۆنی لێ بکەم سڵاوە
لەبەر ئەو کچە ڕەشتاڵە قەدی دەڵێی شمشاڵە
کراس مەخمەر دارابی بە باڵایدا دووراوە
نە کورتە و نە درێژە لە[سەر] پەنجەی ڕاوەستاوە
بای دەدا بای دەدا
گێلگێلەکەی بای دەدا
هێشتا نەبووە بە یارم
ئیفادەشم لێ دەکا
بە قوربانی تۆی دەکەم
سەردەشت و شنۆ و نەغەدە
عەهدم کردووە بۆی بێنم
تۆپێ پشتوێنی شەدە

کەی دانیشین دوو بە دوو
قەدباریکەی خاڵ لە ڕوو
مەمکێکت وێنەی هەنار
یەکێک خڕە وەک هوڵوو
نە عەیب و نە لۆمەیە
بە چاوجوانێ مەچۆ*
مەمکێکت وێنەی هەنار
یەکێک خڕە وەک هوڵوو
سینگت کارخانەی قەندە
لەسەر چۆمی جاخەتوو**
بای دەدا بای دەدا
گێلگێلەکەی بای دەدا
هێشتا نەبووە بە یارم
ئیفادەشم لێ دەکا
عەهدم کردووە بۆی بێنم
تۆپێ پشتوێنی شەدە
بە قوربانی تۆی دەکەم
سەردەشت و شنۆ و نەغەدە

سەلامێک لە خۆت
دوو سەد لە دایکت
سێ سەد لەو کەسەی
بڕیویە ناوکت
یارەکەم کەژاڵ
چاوەکەم کەژێ
یارەکەم کەژێ
چاوەکەم کەژێ
هەر کەس بتبینێ
دەروونی ئەهەژێ
*= دروستەکەی دەبێتە "بۆ ویم ئاور تێ بەر بوو"
**= جاخەتوو هەڵەیە و "جەغەتوو" دروستە. جەغەتوو: چۆمێکە لە کوێستانی چلچەمەی شاری سەقزەوە سەرچاوە دەگرێ و بە سائینقەڵا و میاندواودا ڕەت دەبێ و دەڕژێتە گۆلی ورمێوە. (لە سلێماکەندی بەشی جەغەتوو/ عاشقی یارێ بووم لە دەستم دەرچوو). سەرچاوە: فەرهەنگۆکی گۆرانییەکانی زیرەک – دارا بێخەم.