حەسەن زیرەک

مریەمێ چەندە جوانی

بە دەنگی: حەسەن زیرەک
شێوەزار: سۆرانی
37
دەک ماڵێ بابم جوانێ ناسکە گوارە جۆلانێ
گرتم دوو ماچم لێ سەند لەسەر ڕێی خیابانێ
پێم گوت ئاوێزانت بم پێم گوت ئەو مەکرە دانێ
پێم گوت ئاوێزانت بم ئاخ پیر بووی ئەو مەکرەی دانێ
مریەمێ چەندە جوانی چەندە بەناز و عیوانی
گۆزەی کوردی بۆ دەکڕم دەڵێن ئەوجار ناتوانی
لەبەر ئەو گۆزە دەمرم ناسکێ نایە سەرشانی
باسکم وە ژوور سەری دە خۆشەویستی میوانی

لەبەر ئەو ژنە ڕەشتاڵە قەدی دەڵێی شمشاڵە
من سەر کەمە سەر ڕانت پێم دادە بەو دەسماڵە
گەر گولە پرسی کێیە بمشێلە بڵێ بێحاڵە
گەر بوو یەکجار چەقەی کرد ڕامژێنە بڵێ منداڵە
عورووسم جووم ئەرمەنیم من دینم بۆ وی بەتاڵە
مریەمێ
مریەمێ تۆ دەڵێی دوڕی دەڵێی دوڕی
جەرگی عالەمت بڕی
ڕەبی براکەت خێر نەکات لە جەڵەبی کاوڕی
ئاورت لە من بەرداوە کوڵمەت گوڵی شەش پەڕێ

مریەمێ چەندە جوانی چەندە بەناز و عیوانی
دەچەم جەڕەی بۆ دەکڕم خۆ گۆزەی کوردی ناتوانی
ئاوری لە من بەرداوە بە ملوێنێ هەرزانی
ئاگاداری ئەو گوڵە بێ جەدی غەوسی گەیلانی

عەنتیکە و زێدەلاوە چۆنی لێ بکەم سڵاوە
سینگی پەنیری کوردی زولفی گیابەند و خاوە
کەلەکەی چەپم کونە نازێ بە مست لێیداوە
پێم گوت نابی بە یارم خوداحافیز ماڵاوا
مانگی چاردە ئەو ژنەی دی خەجاڵەت بوو گەڕاوە
مریەمێ چەندە جوانی چەندە بەناز و عیوانی
لەبەر ئەو گۆزە دەمرم ناسکێ دەیبا بۆ کانی
دەڕۆم جاڕەی بۆ دەکڕم گۆزەی ناتوانی
بەینەڵڵا شۆخ و شەنگی وەک ئاهووی خیابانی*

نەرم و نۆڵ و گرد و مرد دەستم لەبۆ مەمکی برد
کوڵمی سێوی لاسوورە تێیدایە خاڵی ورد ورد
کفرێ لە من واقیع بوو داوای دوو ماچم لێ کرد
شەوێ تاکوو بەیانی ئەو باسکەت بۆ بکەم بە پرد
*: وێدەچێت "بیابانی" دروست بێت.