غەریبیتان فرمێسکێکە و لە چاو ئەکات ماڵاوایی لە دووریتان ژوورەکەشم تەنگە و پڕە لە تەنیایی من درەختی پاییز نەبووم ئێوەش گەڵا لە من بڕۆن کام ڕەشەبا ئێوەی فڕاند بەو زریانە وا خول ئەخۆن قەدەر نەیهێشت بارانێک بین لەگەڵ یەکا گیان بسپێرین وەکوو ڕێگای مناڵیمان هەنگاو بۆ لای یەک بژمێرین چاوم لە ڕێی چاوەڕوانی و دڵم لە ڕێی گەڕانەوە وەک شەونمی بەر مانگەشەو بەدەم نیگای ئاسمانەوە غەریبیتان تیشکی خۆری ناو ڕووبارە و ئەدات لە ڕووم تەمەن تاسەی ئێوە ئەکات بەبێ ئێوە بەساڵاچووم لە ئاوێنەی باخێکەوە نەمانتوانی چرا هەڵکەین وەک شەقامی دەمەو مەغریب لە ڕووناکی خۆمان پڕکەین تەم و مژی غەریبیتان هەیوانەکەی داپۆشیوم وەکو گوڵی ناو گوڵدانێک لە شەماڵی دابڕیوم
Xerîbîtan firmêskêke û Le çaw ekat malawayî le dûrîtan jûrekeşim Tenge û pire le tenyayî Min drextî payîz nebûm Êweş gela le min biron Kam reşeba êwey firand Bew ziryane wa xul exon Qeder neyhêşt baranêk bîn Legel yeka giyan bispêrîn Wekû rêgay minalîman Hengaw bo lay yek bijmêrîn Çawim le rêy çawerwanî û Dilim le rêy geranewe Wek şewnimî ber mangeşew Bedem nîgay asmanewe Xerîbîtan tîşkî xorî naw Rûbare û edat le rûm Temen tasey êwe ekat Bebê êwe besalaçûm Le awêney baxêkewe Nemantwanî çra helkeyn Wek şeqamî demew mexrîb Le rûnakî xoman pirkeyn Tem û mijî xerîbîtan Heywanekey dapoşîwim Weku gulî naw guldanêk Le şemalî dabrîwim
Hani Mujtahidi