Raporan

ئیبڕاهیم
2026-08-25
دەڵێت : ئەم گۆرانیەم یادگارە ، نەوەک ئەم گۆرانی ئەم یادگارە
سڵاو و ڕێز زۆر سپاس بۆ سەرنج و پێداچوونەوەتان
سایە
2026-08-19
سڵاو، فایلی ئەم گۆرانیە بە هەڵە ئاپلۆد کراوە تکایە چاکی بکەن.
وایە، گۆڕیمان. سپاس بۆ سەرنجتان سایە خان.
حەسەن ساڵح
2026-08-19
لاو ئەکوژێتە بە عینوان هەڵئەبڕی چاوەکانی
زۆر سپاس بۆ سەرنجتان
ئەهوەند
2026-08-18
زانیوتە میوان بۆچی شیرینە؟ جا میوان (مێوان) کوا شیرینە؟ میوە شیرینە.
میوان کۆی میوەیە:) زۆر سپاس بۆ سەرنج و پێداچوونەوەتان
Zemen
2026-08-14
«سینگت کوێستانی سەرکار» ئەم بەشە کوێستانی سازگارە.
زۆر سپاس بۆ پێداچوونەوەتان
میر هەژار
2026-08-12
زانیوتە میوان مینا گیان بۆچی شیرینە نەک میوە
گۆڕیمان؛ زۆر سپاس بۆ سەرنج و پێداچوونەوەتان.
فەروخ
2026-08-11
بە بێ گۆمان، ئەو کەسەی کە هونراوەکەی وەفایی دەخوێنێتەوە كاک حوسەین رەهبەر ە . بە ویدویو هەهە لە youtube
زۆر زۆر سپاس بۆ سەرنجتان کاک فاڕۆخ
عەلی
2026-08-11
لەبەر چاوی جیهان بینیم (جیهان) تاریک بوو نەمزانی. ئێوە نوسیوتانە: جیان
سپاس بۆ پێداچوونەوەتان کاک عەلی
حەمە
2026-08-09
«دەهەن چەشمەی ساف» ڕاستە. «باڵا تووڵێ بەرز» ڕاستە. تووڵ یانی لقی باریکی دار.
زۆر سپاس بۆ پێداچوونەوەتان لاکە حەمە
پشتیوان
2026-08-07
پێموایە بەژداڵە شتێک وەک دارمەیت بێت یان ئەکرێت هەمان کەژاوە یان کەجاوە بێت.
زۆر سپاس بۆ سەرنجتان کاک پشتیوانی خۆشەویست
حەمە
2026-08-07
ئەوەندەم ڕوانی بە دووربین دووسەر/ نە لەماڵ دیارە نە لە دەشت و دەر
بەداخەوە ئەوەی نووسیوتانە بە گوێماندا نایە.
حەمە
2026-08-07
خەتی سێیەم ئەمە ڕاستەکەیەتی: هەرچەن چاوانم ئەکەم بە دووسەر. مەبەست دووربین یا کامێرای دووچاو یان دووسەرە. جا ئەمە بە شێوەیەکی تریش وتراوە لە گۆرانییەکاندا: هەرچەن ئەڕوانم وەک دووربین دووسەر/ نە لە ماڵ دیارە نە لە دەشت و دەر.
زۆر سپاس بۆ سەرنجتان
حەمە
2026-08-06
ئەی پەروەردەی ناز هیحران نەدیدە/ بێخەم وەک ئاهوو لە گوڵ ڕەمیدە ئاهوو یان ئاسک بە ڕەمیدە بوون یانی سڵکردن مەشهوورە. کەوایە ئەو وشەیەی بۆتان ڕوون نەبووەتەوە «وەک ئاهوو» ە.
زۆر سپاس بۆ سەرنجتان کاکە حەمە
سەرکۆ سەروەت مستەفا
2026-08-05
لەت لەتم کەی بمکوژی هەردێمەوە چارم چییە
زۆر سپاس بۆ سەرنجتان کاک سەرکۆ
سەرکۆ سەرەوە مستەفا
2026-08-05
؟؟؟؟ چاوی فەتتانە وە یان نەرگسی جادووییە هەتە
زۆر سپاس بۆ سەرنج و پێداچوونەوەتان کاک سەرکۆ
جەلیل کاوسی
2026-08-05
وەک باخچەی بێ ئاو ، ئاشقە بارانم
زۆر سپاس بۆ سەرنج و پێداچوونەوەتان کاک جەلیل
محمد قادر علی
2026-08-03
تەواوە لەوشوێنە بچڕاوە دەڵێ بگەم بەوەسڵی یاری خۆش کەلام تەنها ئەوەیە
زۆر سپاس بۆ سەرنجتان کاک محەمەد
فەروخ
2026-08-01
هەڵەم کرد، ببوورن دەسرە
تکایە، زۆر سپاس بۆ سەرنجتان
حەمە
2026-07-31
«گۆ ئەڤ رێچا خەلاسییێ» غەڵەتە، ڕاستەکەی ئەمەیە: «گۆ ئەڤ نە رێچا خەلاسییێ»
زۆر سپاس بۆ سەرنجتان
حەمە
2026-07-31
«بوون بە گوڵستان یەکیان گرت سەرجەم» هەڵەیە، ڕاستەکەی ئەمەیە: «گوڵ لە گوڵستان یەکیان گرت سەرجەم».
زۆر سپاس بۆ پێداچوونەوەتان کاکە حەمە
nîşandana 41 - 60 ji 193 encaman